تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

( مه‌سته‌نووسراوه‌، کاتێکی مه‌یله‌وپیوازی )

 

به‌ پێخواسی نازانم گه‌ڵ که‌س بدوێم، ئه‌وه‌تی هه‌شم هه‌ر پێخواسم! ئه‌سرینه‌کان خۆیان بازده‌ده‌ن و بڕێک هێمن ده‌بمه‌وه‌؛ ئێستا په‌رتووکه‌کانیش هاورێتیم ناکه‌ن...

 

کاتێکی مه‌یله‌وپیوازی

من و پۆلێک تۆ

شواری کام منه‌ چلکنه‌ی، هه‌وره‌ئه‌وین؟

ماچێکی تینوو فه‌لسه‌فیم

لێوی دڵت

شێوه‌کاری ئه‌شق ده‌نه‌خشێنێ

له‌ ئامێزدا بمکه‌ نیگار


          (( من شه‌پۆلی شێت باوه‌شت که‌نار

                                                        دێمه‌ که‌نارت مه‌ست و بێقه‌رار ))

بۆنی له‌شت ئاوێته‌م

له‌ هۆش ده‌چم

له‌ ژێر کێشی نیگات

بپڕژێ دلۆپه‌هه‌ناسێک پێمدا


         (( زیندووم که‌وه‌ زیندووم که‌وه‌

                                                             له‌ مه‌رگی خۆم په‌شیمانم ))

کانگای هێوری، ده‌مه‌وێی خۆش

ده‌ڕژێم له‌ دووریت، پڕی فرمێسک


         (( هۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای فرمێسکه‌کانم شه‌ریکی

                               له‌ دڵمدا سه‌د جۆگه‌له‌ی پڕ له‌ ئه‌شق و گریانێکی ))

 

کۆپیترین له‌ تۆم، سێبه‌رتم

پێکه‌وه‌ ده‌گه‌ینێ، هه‌زاره‌ش تێپه‌ڕێ


        (( ئێمه‌ گیانێکین له‌ دوو جه‌سته‌دا

                                                    وه‌ک شێعر و ئاواز له‌ یه‌ک به‌سته‌دا

         دنیاش ناتوانێ لێکمان کاته‌وه‌

                                                          مه‌گه‌ر خوا بۆخۆی بمانباته‌وه‌ ))




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1392/03/23 ] [ 12:09 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

 بوومه‌ ماسی ئه‌م رۆژانه‌

ماسیش وه‌ من ئه‌سرینێ،

پێله‌‌کانی دستان کور ده‌ممه‌لێنن

وه‌ من شل شل شل،

چ ده‌چی تۆ له‌ کرووز

ببیه‌ دووده‌ست که‌س ناتکڕێ!

شێت ده‌بم دیسانه‌وه‌ و

وه‌ک هۆلۆگرام ده‌تبینم،

چتر ده‌چێ نۆته‌کانی زارت

له‌ گریانی ماسی،

من چیرۆکێکی خۆزگاوی

به‌ پانتای دیارێک

تۆ ده‌بیه‌ شیعر

ماشووقه‌ تیشک سووراوزه‌رد و شینکه‌ڵه‌که‌ت

ئامێز ده‌گری و ده‌گری،

شێتکه‌رم!!!

وێنده‌ی دیش لێکی ده‌ده‌م

وێڵی فه‌لسه‌فه‌ی مێردهێنانت،

هه‌رتک کۆیله‌ تۆ و من

ماف زه‌وتکراو هه‌روتر

                                  ئاااااخ

                                                 ئااااخ

                                                                ئاااخ  


چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/09/17 ] [ 14:49 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

جوان ئازیزه‌که‌م ترئازیز

پیرۆز له‌ دایکبوونترت

شایه‌نی خه‌ڵاتی ژیانه‌مه‌رگی تۆ

هۆ په‌لکه‌ سه‌وزه‌ی داری نه‌گر

ئه‌مڕۆ چاوه‌کانم به‌ چیرۆکی ( ف.ک ) ده‌ڕێژم

ئه‌وه‌نده‌م خواردووه‌ و تۆته‌وه‌

وشه‌م له‌ ژێڵڵا دێ و ده‌شێعرێمه‌وه‌ :



قاقه‌زه‌که‌م ده‌نووسێ بۆت و

هه‌ڤالانی له‌دایکبووی رۆژت

مێدیا تێددا  زایه‌ڵه‌ ده‌درێته‌وه‌

جیهان خۆی له‌ تۆدا ده‌بینێ

هانکه‌هانکی پێنووسم دێ

به‌دواتا بۆ له‌دایکبوونت

گه‌ر نه‌گه‌یشتێ ببووره‌

پیرۆزت پیرۆز...




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/07/24 ] [ 14:14 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

وره‌ وه‌ری و

منیش وێنه‌ی دارێ

رووت بوومه‌وه‌ ...




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/05/27 ] [ 14:01 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

شێعرێکم پێیه‌

له‌ته‌ رزیوه‌که‌ی بۆ خۆم

له‌ته‌ ساغه‌که‌ بۆ تۆ

خڕه‌که‌ی بۆ هه‌رتکمان




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/05/7 ] [ 13:20 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

له‌ تۆڕا هاتوومه‌وه‌

ئه‌ی ئاوێنه‌ی حه‌زه‌کانم

بیرمه‌ چۆن کاتی په‌یڤین

پێشم ده‌که‌وتی،

تۆ هه‌نگێزه‌ی خه‌مه‌کانی

داوێنت خۆشترین خه‌وگه‌

دڵت به‌هه‌شتی واده‌دراو،

هۆ ژه‌نیاری دیمه‌نه‌کان

مۆزیقاکه‌ت گرتوومی

ره‌نگی رووحی به‌رم

خۆڵاویتره‌ له‌ جاران،

به‌ڵێنی نوێ ده‌که‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵت

به‌ڵێننامه‌ت واژۆ ده‌که‌م

له‌ ئێواره‌ خۆڵه‌ مێشیه‌کانا

جوانتری تۆ له‌ هه‌مووکات هه‌ناسه‌م،

دایکیشم هه‌نده‌ی من ئه‌ویندارت

که‌چی دڵی نایه‌ من بدا به‌ تۆ

تۆ-من، حه‌یرانێکی له‌دایک نه‌بوو،

داخ بۆ networkێکی یه‌ک serverی

دامه‌زراوی هاوکاری تۆ و من،

وه‌ره‌ به‌یه‌که‌وه‌

بۆ گه‌یشتنی ئه‌وینی هاوبه‌شمان

بهه‌وڵێین،

ده‌سرتێم ، نا ده‌قیژێم

خۆشم ده‌وێێ :

                    "  ن  ی  ش  ت  م  ا  ن "

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/29 ] [ 00:09 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
 

سه‌رۆیه‌کی فرووزیم

با له‌ ژێر چه‌ترێکا

رێگا بپێوین

دوور له‌ هه‌ر ساویرێ.

به‌ پیته‌کانی ئه‌لفوبێی هه‌ویا، ده‌تهۆنم

وێنه‌ی شێعرێ بمژه‌نه‌.

کاناڵێکی

هه‌ر پاڕازیتت ده‌خه‌نێ،

فایروێلێکی1 پته‌و

بۆ تێپه‌ڕنه‌بوون لێتم.

کورته‌نامێکی شکاوم

خۆ ده‌نووسمه‌وه‌ و

سه‌رله‌نوێ دێمه‌ لات.

کاڵم، نه‌کوڵیوم

له‌ مووبه‌قێکی داسه‌پاو

له‌ مایکڕۆفێڕی دڵت ده‌کوڵێم

له‌ هه‌رزاڵی بڕوادا ده‌گه‌م.

فولدێرێکی2 تێکه‌ڵاوی

کۆنتڕۆڵی3 بیرم دائه‌گرم و

دانه‌ دانه‌

له‌سه‌ر فایلانه‌ی4 مه‌به‌ستم

کرته‌ ده‌که‌م

درایوی 5k ساز ده‌که‌م، به‌ ناوی تۆ

بۆ ئه‌م درایوه‌

که‌تیان6 ده‌که‌م.

له‌ ماڵپه‌ڕی وێنه‌کان

وێنه‌ په‌لپه‌ل کراوه‌که‌ت

هه‌ر په‌له‌ی ناوێکی تری له‌سه‌ره‌

هه‌ر چه‌ن فیلتێره7 بۆم ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌

به‌ ساکسی8 شه‌ڕ- ئه‌ندێشه‌ ده‌یکه‌مه‌وه‌ و

وێنه‌یه‌کی نه‌دڕاوت ئه‌د9 ده‌که‌م

ئه‌مه‌شیان به‌ ناوی تۆ.

پێکه‌نینێکی ئاسمینیم

له‌ لێوه‌کانت هاتوومه‌ ده‌ر

هیچ گریانێ پێشم ناگرێ.

له‌ ماقوڵی دێمه‌ ده‌ر

گاڵته‌ ده‌که‌م :

فڕی فڕی فڕی

کۆترێکی بێباڵ فڕی

به‌ره‌و زه‌وی.

ئه‌لۆ ئه‌لۆ ئه‌لۆ

ئاها

پێوه‌ندیه‌که‌ پچکڕا

هه‌تا دوایی ...



[1]firewall

[2]folder

[3]ctrl

[4]file

[5]Drive(k)

[6]cut

[7]filter

[8]socks

Add[9]





چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/15 ] [ 13:12 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

سپامێکم1

بۆ ئیمه‌یله‌که‌ت2 هاتووم

پێش دێلێت3 کردن بمکه‌وه‌،

چوارسووچێکی نێوبه‌تاڵم

خۆت له‌من گره‌

پڕ بین لێکتر،

به‌تاڵم که‌

له‌ ئاپوڕای هزره‌ قرچنه‌کان

جێمکه‌وه‌ له‌ ناشتگه‌ی وره‌دا،

که‌لکه‌له‌ی گه‌یشتن

له‌م ماڕاتۆنه‌

کرمی سه‌رمه‌

بمهاوێژه‌ به‌ره‌و ئاکام،

له‌ جێژینی ون هۆیه‌کان

له‌ خوڵقگه‌ی کانیاوه‌ باریوه‌کان

هه‌ڵمپه‌ڕێنه‌ وه‌بزه‌م خه‌،

یارمه‌تیم ده‌

بۆ کۆتایی نۆکه‌رنامه‌ و

ده‌سپێکێکی شایه‌نانه‌،

واتا پێت ده‌به‌خشم

جه‌سته‌ بۆت ده‌درووم

هالیوودێ سه‌رتر

له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌ئافرێنم

ئه‌م هاڵۆز پازێله‌ ده‌چنم،

ده‌بمه‌ بێژه‌ر

وێڕای باسی4 دڵم

تپ تپ تپ

پڕ به‌ تۆ ده‌ئاهه‌نگێم:

من که‌سێکم بۆ ژیان ده‌مرم .


[1]spam

[2]email

[3]delete

[4]bass




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/15 ] [ 12:54 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

ماچ ماچێنی بێ بڕانه‌وه‌ی پێ و شه‌قام و

مزگێنی ئه‌وینێکی گه‌وره‌،

رابردوو داهاتوویه‌کی روونم ده‌دی

کڵاوم چۆبۆ سه‌ر

عه‌شق ته‌نیا ماچ نه‌بوو

کاتێ گه‌یشتم به‌وه‌ که‌

پێ غیانه‌تی کرد به‌ شه‌قام.

که‌چکی بووکێنی دایکم

هێشتاش خوار نه‌بۆته‌وه‌

تا بووکێنی گه‌ڕه‌ک ده‌گه‌ڵ شه‌قامم

نا نا دوا بووکێنیش جیانابمه‌وه‌ لێی.

گه‌ڕه‌کی مه‌ فابریقه‌ی خوێنه‌

چ ره‌نگێک گه‌ره‌کته‌ ده‌س ده‌که‌وێ:

سوور، سپی، بێڕه‌نگ

سه‌رده‌مێکه‌

سوور، سپی و بێڕه‌نگی

هه‌سێره‌زێڕینه‌ی خوێنیان

سازکردووه‌ له‌م ناوچه‌یه‌.

شیشه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌

ئێستاش جێگازی پلۆکه‌به‌رده‌کانی

سه‌رده‌می مناڵیمانی پێوه‌ دیاره‌.

کتێبه‌کان ده‌مخوێننه‌وه‌!

دێڕه‌کان له‌ که‌ت که‌تی نیگاکانم ورد ده‌بنه‌وه‌!

ئاخۆ چ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له‌ پشتم بێ؟

خه‌و کتێبه‌کان ده‌باته‌وه‌

گه‌ڕه‌ک دێته‌ خه‌ویان.

ماومه‌وه‌ له‌م گه‌ڕه‌که‌

کێ دێته‌ لام؟!

ئاور؟ چۆم؟

ده‌وا؟ بڕه‌؟

هێلکێ ماتێ؟ قه‌ناره‌؟

یا بووکی گه‌ڕه‌ک ؟

به‌س

ته‌عبیری خه‌ونی کتێبه‌کان

وڵامی لایه‌.




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/13 ] [ 14:36 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

 

که‌ژوانی چیایه‌کم

پێشوو به‌رله‌وه‌ی ،

شاخه‌وانه‌کانی تر بگه‌نه‌ لووتکه‌ی ،

به‌فر لێنیشکه‌ی پێکردن !

له‌ پاناوکی ئه‌م کێوه‌ ،

 به‌ جۆللانه‌وه‌

گوێم ده‌نگێکی ئابی زه‌مزه‌مه‌ ده‌کا

چاوم ساوایه‌ک ده‌کێشێته‌وه‌ .

هیوا ده‌پێ ده‌که‌م

به‌ره‌و دوند هه‌ڵده‌کشێم

به‌ڵکوو ئه‌مجاره‌

من خلیسکه‌ بکه‌م به‌ به‌فر ،

شایه‌دیش :

بازنه‌م به‌ خه‌ڵات پێ به‌خشرا

یاخود دڕنده‌یه‌ک راوی کردم ،

باکم له‌وه‌ نییه‌

به‌س بره‌خسێ له‌ جۆللانه‌ دابه‌زم

ترۆپک چاوه‌ڕێمه‌ .

ده‌ژێمه‌وه‌ ... 

                                                  

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/10 ] [ 22:20 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

سرته‌ی هاواری

گوڵێکی سووری قه‌ڵشیو ،

له‌شی نیوه‌رووتی

کانگرۆیه‌کی کیسه‌ له‌ پشت و

ئاخێکی گرمۆڵه‌یی

تێکه‌ڵاوی دووکه‌ڵێک ‌،

باڵنده‌ی باڵێک و

خولیای فڕین،

پێنووسێکی لوشماوی

بێبه‌ش له‌ پاشه‌رۆکی بزه‌ ،

خۆزگه‌ی تۆپینی

مرۆڤێکی توێژ هه‌ڵداو ،

منێکی فڕیدراو

به‌ هیوایه‌کی که‌م شین و

گه‌مۆڵی رووحێکی بێ جه‌سته‌ ،

موسه‌لله‌سی دوو چوکڵه‌ی

له‌ دایکبوون و مه‌رگ ده‌خوڵقێنێ




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/5 ] [ 17:06 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
 

زێی ئاسمانی خه‌ون :

  جار قوڕاوی ، N

هێونی سات :

شه‌هیدێکی بێ سه‌ر و شوێن ،

خۆشه‌ویستی، ئه‌وین :

چیرۆکی ناو په‌ڕتووک ،

دروشمی ژیان :

فیتووی ده‌سپێکی یاری سه‌رێن ،

به‌له‌می شووناس :

باڵگرتووی نزماوێکی بێبن ،

هه‌قیقه‌ت :

ته‌رمێکی بۆگه‌ناوی ،

زه‌وی :

گۆڤانی ده‌سه‌ڵات .

ئه‌مه‌ش پێناسه‌ی ئه‌م سه‌ده‌ ،

سه‌ده‌ی مرۆڤی هه‌ڵسوڕاو

به‌ ده‌وری خۆی ،

تاکی لێوان له‌ پووچی .

ئه‌رێ من، تۆ ، هه‌موو و هه‌موو

به‌ شانازییه‌وه‌

رێبواری لێواری بێ شووناسی

براوه‌ی خه‌ڵاتی هیچ نه‌زانی .

ماندووم

له‌ درۆ، غیانه‌ت، شکاوی و شکانه‌وه‌

نازانم که‌ی ؟!

نازانم که‌ی به‌تاڵ ده‌بم

له‌ هه‌ژمه‌ت، ئاپۆڕ و ئاڵۆزی .

ده‌ی ژیان

تۆ به‌ره‌و مه‌رگم ببه‌

نا نا

من پرێسکه‌ی سه‌فه‌ر له‌ کۆڵ ده‌که‌م

له‌ مه‌رگه‌وه‌ به‌ره‌و ژیان دێم !




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/2 ] [ 12:17 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

سڵاو. به‌ هۆی حه‌زف بوونی نووسراوه‌کانی ماڵپه‌ڕی پێشدام و هه‌روه‌ها ون بوونی ( نام کاربری و رمز عبور )، ناچار به‌ گۆڕینی ئادره‌سه‌که‌ بووم . که‌واته‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌رده‌وامی چالاکی ئه‌و ماڵپه‌ڕیه‌ :

  rare-frost.mihanblog.com  . هه‌رچه‌ند هه‌وڵیشم دا نه‌متوانی بۆچوونی ئازیزه‌کان بگه‌ڕێنمه‌وه‌، داوای لێبووردن له‌ هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ که‌ بۆچوونیان دابوو  به‌ڵام به‌و هۆیانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکردن بۆچوونه‌که‌یان حه‌زف بووه‌.


[ 1390/12/5 ] [ 12:11 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]

شخارتێکم ،

دوای هه‌ڵکردن

پاش ماوه‌یێ ده‌گوژێمه‌وه‌ ،

گڕم زۆر بێ زوو

که‌م بێ گڕم ، که‌مێ دره‌نگتر ،

من حه‌ز ده‌که‌م گڕم زۆر بێ

گرنگ نییه‌ که‌ی خه‌مۆش بم .




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1390/10/25 ] [ 10:53 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
نظرات

دایک سه‌ر به‌ بێشکه‌وه ،‌

هه‌ر دڵۆپه‌ شیر و ئه‌سرینێکی تاڵ

خواردنه‌وه‌ی زارۆی ناو بێشکه‌




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1390/07/25 ] [ 12:00 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
نظرات
.: Weblog Themes By Pichak :.

گشتی لاپه‌ڕه‌کان : 3 :: 1 2 3

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan