تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

                                    له‌ مه‌دحی فێربووندا       

 فێر به‌ ساناترین شته‌کان ،

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ فێر بن ،

قه‌ت دره‌نگ نییه‌ !

ئه‌لفوبێ فێر به‌ ؛ به‌س نییه‌ .

به‌ڵام فێری به‌ ! مه‌هێڵه‌ وره‌ت دامرکێنن ،

ده‌ست پێ بکه‌ !  ده‌بێ هه‌موو شتێک بزانی !  

* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !

فێر به‌ ، ئه‌ی سرگوون !

فێر به‌ ، ئه‌ی به‌ندکراو !

فێر به‌ ، ئه‌ی ژنی ناو مووبه‌ق ! 

فێر به‌ ، ئه‌ی پیری سه‌رجێ !   

* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !

ئه‌ی کۆکم و ئاواره‌ ، له‌ قوتابخانێک بگه‌ڕێ بۆخۆت !

ئه‌ی سه‌رمابردوو ، به‌دوا زانستدا بگه‌ڕێ !

ئه‌ی برسیه‌تی‌کێش ، په‌رتوکێک هه‌ڵگره‌ ده‌ست :

ئه‌وه‌ خۆی چه‌کێکه‌.

* تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !

هاوڕێ ، له‌ پرسیار کردن مه‌ترسه‌ !

مه‌هێله‌ به‌ زۆری پێت بسه‌لمێنن .

خۆت لێی وه‌کۆڵه‌ !

شتێک که‌ خۆت فێری نه‌بووی

حاشا بکه‌ که‌ نازانی .

لیستی حیسابه‌کانت خۆت گرد که‌وه‌

تۆی که‌ ده‌بێ پاره‌که‌ی بده‌ی

له‌سه‌ر هه‌ر قه‌ڵه‌م قامک دانێ . پرسیار بکه‌ :

ئه‌وه‌ بابه‌تی چییه‌ ؟

** تۆ ده‌بێ رێبه‌ری بگریه‌ ده‌ست !

                                    نووسه‌ر : برتولت برشت

                 وه‌رگێران له‌ ئینگلیسییه‌وه‌ : نادر خزریان ( ئاژوان )




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر، وه‌رگێڕان،
[ 1390/06/31 ] [ 09:44 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan