تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

  شێعرم گه‌ڕ ده‌کا له‌ کۆڵانه‌کانی ئه‌م شاره‌
  رێگای لێ ون و که‌سێ نایه‌ته‌ هانای
  یارمه‌تیدانی خه‌‌ونه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێد
  لاقوله‌ته‌لی بێهێزی زۆر گه‌ڕانن و
  گه‌رووشی ویشک و تینوو

 هیچ چاوی رێبوارێک نایپۆشێت، ته‌نانه‌ت بۆ چرکه‌یه‌ک
  واته‌ روومه‌تی ئه‌م شێعره‌ زووخاوخۆره‌م ئه‌وه‌نده‌ ناشیرینه‌؟
  ده‌ی ساقی بۆمتێکه‌ چۆڕێک له‌م شه‌ڕابه‌ شێعره‌
  نامهه‌وێ پیاڵه‌
  ده‌ی، لوێچه‌ی ده‌ستم چاوه‌ڕوانه‌
  به‌ڵکوو هێز بگرێته‌وه‌ شێعرم
  کل له‌ چاوه‌کانی ده‌ده‌م
  به‌ڵکوو خه‌ڵک شه‌یدای چاوانی بێت
  به‌ جلکی رازاوه‌ ئه‌یخه‌ملێنم
  به‌ڵکوو لاوه‌کان بۆ لای خۆی راکێشێت
  خه‌م مه‌خۆ شێعر له‌ بێکه‌سیت
  هاوڕێت ده‌مێنمه‌وه‌ به‌ڵینی بێت
  تا دوایین تاقه‌ ساته‌کانی ژیانم

  شێعر : نادر خضریان " ئاژوان "

  پێداچوونه‌وه : مسعود اسپندار " کاردۆ "

  پێویسته‌ ده‌ست خۆشی له‌ هاوڕێی ئازیزم " کاردۆ " بکه‌م که‌ یارمه‌تیده‌رم بوو

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1389/10/17 ] [ 09:20 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan