تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

   (  وێڕای پیرۆزبایی شه‌وی یه‌ڵدا ، ده‌مهه‌وێ ئاماژه به‌وه بکه‌م

   که ئه‌م شێعره له شێعره‌کانی"مریم حیدرزاده"یه که بۆ کوردیم

   وه‌ڕگێراوه‌ته‌وه هیوادارم به دڵتان بێت )

 

 

                               چرا ره‌شه‌که

 

   له دنیایه‌ک که دڵه‌کان هه‌ریه‌که‌ی له جێیه‌ک به‌ند کراون

   خۆزگه بیر له‌وانه بکه‌ینه‌وه که به‌خه‌می ژیان تێر کراون

   ئه‌وانه‌ی له رۆژگاری ئاخ دان ، تینووی چۆڕێک بیرن

   خۆزگه به که‌میان نه‌زانین ئه‌وجۆره خه‌ڵکانه زۆرن

   نه‌هێڵین که‌ دڵۆپه فرمێسکێ بوه‌رێ له چاوانیان

   ئه‌وان چران و کووژاوه ، ئه‌رێ ره‌شه‌چراکان

   بێ ده‌نگۆڕی و دووڕه‌نگی ، به‌ڵکوو دنیایان شارێکه

   به‌جێی ئه‌و به‌رده‌ره‌قانه ، له سینگیاندا دڵێکه

   روخساریان به ڵکوو وه‌ک خه‌ڵکی تر دیار نه‌بێ

   به‌ڵام شۆقی ئه‌وین له شاره‌که‌مان بڵاو ده‌بێ

   خه‌می چاوه‌کانیان سه‌یره ، له‌ناو بیره‌کانا ده‌مێنێته‌وه

   ئیمه خه‌برمان نییه ، له‌و شته‌ی ده‌یزانێ و ده‌یشارێته‌وه

   له‌و رۆژگاره پڕ ده‌رده‌دا ، زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌کان به‌ته‌نێ دنیایه‌کن

   زۆربه‌شیان له کۆری دنیا ته‌نیا و ئاڵۆز و به‌تاقی ته‌نن

   ئاگایه‌کمان لێبن ، له‌ژێر سێبه‌ری ساغیدا

   عه‌تری به‌خته‌وه‌ری بڕشێنین له نێو کۆری ئاڵۆزاندا

   به بیانووی گه‌ردون نه‌هێڵین له بیرمان وه‌چن

   با زیندوویان راگرین ، وه‌ک ئه‌وینی خاوێنی فه‌رهادی کۆکن

   چیرۆکی چراره‌شه‌که ، قسه‌ی دوێنێ و سبه‌ینێیه

   چیرۆکی ئێستا نییه ، له ئێستا تا ئاخیری دنیایه

   ناڵێم به‌و شێعره گوڵ ده‌رکات خۆشه‌ویستیمان

   ده‌بێ جێگایێک بگرن ، هه‌مووکات له ده‌رفه‌ته‌کانمان

   ئه‌م شێعره ئاماژێک به دڵه‌کانی هه‌ستاو و نوستوویه

   که بیریان بکه‌ینه‌وه هه‌موو بۆ دیتن به‌و هیوایه

   ده‌بێ خه‌می ته‌نیایی له چاوڵێکردنیان وه‌خوێنین

   خوا زۆر دڵسۆزه ، گه‌ر ئێمه عه‌بدی ئه‌وین

 

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر، وه‌رگێڕان،
[ 1389/09/30 ] [ 08:17 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan