تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

  سه د خۆزگه من و تۆ له شه وێکی تار

  له شه قامێک که گشت لایه کی پڕه له دار

  کاتێک که ته نانه ت چریکه ی بێ ده نگی ده هات

  دوور له چاوی ئه م خه ڵکه باین بۆ چه ن سات

  ئه م خه یاڵه بۆته ناسۆڕێک و شه ڵاڵی فرمێسکه لێنووسم

  هێزی نه ماوه چیتر بنۆسێ وادیاره پێنووسم

  له قوژبنێک به ند کراوم به کزی و ماتی و زگاری

  ده مێکه چاوه رێم ، ئاخ نایه ته فریام په ری رزگاری

  ته نیا ماوم که س پێ نانێته چۆلگه ی دڵم

  ئیتر بولبولیش ناخوێنێ له باخی بێ گوڵم

  بوله رزه ی کۆچت کۆشکی ئاواته کانمی وێران و خاپوور کرد

  وێنه ی بایه کی پاییزی گه ڵای ژیانمی بۆ شوێنێکی دوور برد

  بگه ڕێوه ئه ی مامۆستای فێرگه ی خۆشه ویستی و ئه وین

  با دڵمان لای یه ک بێت و دیسان پێکه وه رێک که وین

  خه یاڵ هه ستی لێ بڕیوی ئاژوان ؟! رومه تت ده بینم به ته ڕ و پیسی !

  وادیاره پێنووسه که م سوێندی خوادووه ئه مشه و باش نه نووسی

 

 

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1389/09/13 ] [ 05:38 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan