تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ
 

زێی ئاسمانی خه‌ون :

  جار قوڕاوی ، N

هێونی سات :

شه‌هیدێکی بێ سه‌ر و شوێن ،

خۆشه‌ویستی، ئه‌وین :

چیرۆکی ناو په‌ڕتووک ،

دروشمی ژیان :

فیتووی ده‌سپێکی یاری سه‌رێن ،

به‌له‌می شووناس :

باڵگرتووی نزماوێکی بێبن ،

هه‌قیقه‌ت :

ته‌رمێکی بۆگه‌ناوی ،

زه‌وی :

گۆڤانی ده‌سه‌ڵات .

ئه‌مه‌ش پێناسه‌ی ئه‌م سه‌ده‌ ،

سه‌ده‌ی مرۆڤی هه‌ڵسوڕاو

به‌ ده‌وری خۆی ،

تاکی لێوان له‌ پووچی .

ئه‌رێ من، تۆ ، هه‌موو و هه‌موو

به‌ شانازییه‌وه‌

رێبواری لێواری بێ شووناسی

براوه‌ی خه‌ڵاتی هیچ نه‌زانی .

ماندووم

له‌ درۆ، غیانه‌ت، شکاوی و شکانه‌وه‌

نازانم که‌ی ؟!

نازانم که‌ی به‌تاڵ ده‌بم

له‌ هه‌ژمه‌ت، ئاپۆڕ و ئاڵۆزی .

ده‌ی ژیان

تۆ به‌ره‌و مه‌رگم ببه‌

نا نا

من پرێسکه‌ی سه‌فه‌ر له‌ کۆڵ ده‌که‌م

له‌ مه‌رگه‌وه‌ به‌ره‌و ژیان دێم !




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/2 ] [ 11:17 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan