تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

سرته‌ی هاواری

گوڵێکی سووری قه‌ڵشیو ،

له‌شی نیوه‌رووتی

کانگرۆیه‌کی کیسه‌ له‌ پشت و

ئاخێکی گرمۆڵه‌یی

تێکه‌ڵاوی دووکه‌ڵێک ‌،

باڵنده‌ی باڵێک و

خولیای فڕین،

پێنووسێکی لوشماوی

بێبه‌ش له‌ پاشه‌رۆکی بزه‌ ،

خۆزگه‌ی تۆپینی

مرۆڤێکی توێژ هه‌ڵداو ،

منێکی فڕیدراو

به‌ هیوایه‌کی که‌م شین و

گه‌مۆڵی رووحێکی بێ جه‌سته‌ ،

موسه‌لله‌سی دوو چوکڵه‌ی

له‌ دایکبوون و مه‌رگ ده‌خوڵقێنێ




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/5 ] [ 16:06 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan