تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

 

که‌ژوانی چیایه‌کم

پێشوو به‌رله‌وه‌ی ،

شاخه‌وانه‌کانی تر بگه‌نه‌ لووتکه‌ی ،

به‌فر لێنیشکه‌ی پێکردن !

له‌ پاناوکی ئه‌م کێوه‌ ،

 به‌ جۆللانه‌وه‌

گوێم ده‌نگێکی ئابی زه‌مزه‌مه‌ ده‌کا

چاوم ساوایه‌ک ده‌کێشێته‌وه‌ .

هیوا ده‌پێ ده‌که‌م

به‌ره‌و دوند هه‌ڵده‌کشێم

به‌ڵکوو ئه‌مجاره‌

من خلیسکه‌ بکه‌م به‌ به‌فر ،

شایه‌دیش :

بازنه‌م به‌ خه‌ڵات پێ به‌خشرا

یاخود دڕنده‌یه‌ک راوی کردم ،

باکم له‌وه‌ نییه‌

به‌س بره‌خسێ له‌ جۆللانه‌ دابه‌زم

ترۆپک چاوه‌ڕێمه‌ .

ده‌ژێمه‌وه‌ ... 

                                                  

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/10 ] [ 21:20 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan