تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

ماچ ماچێنی بێ بڕانه‌وه‌ی پێ و شه‌قام و

مزگێنی ئه‌وینێکی گه‌وره‌،

رابردوو داهاتوویه‌کی روونم ده‌دی

کڵاوم چۆبۆ سه‌ر

عه‌شق ته‌نیا ماچ نه‌بوو

کاتێ گه‌یشتم به‌وه‌ که‌

پێ غیانه‌تی کرد به‌ شه‌قام.

که‌چکی بووکێنی دایکم

هێشتاش خوار نه‌بۆته‌وه‌

تا بووکێنی گه‌ڕه‌ک ده‌گه‌ڵ شه‌قامم

نا نا دوا بووکێنیش جیانابمه‌وه‌ لێی.

گه‌ڕه‌کی مه‌ فابریقه‌ی خوێنه‌

چ ره‌نگێک گه‌ره‌کته‌ ده‌س ده‌که‌وێ:

سوور، سپی، بێڕه‌نگ

سه‌رده‌مێکه‌

سوور، سپی و بێڕه‌نگی

هه‌سێره‌زێڕینه‌ی خوێنیان

سازکردووه‌ له‌م ناوچه‌یه‌.

شیشه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌

ئێستاش جێگازی پلۆکه‌به‌رده‌کانی

سه‌رده‌می مناڵیمانی پێوه‌ دیاره‌.

کتێبه‌کان ده‌مخوێننه‌وه‌!

دێڕه‌کان له‌ که‌ت که‌تی نیگاکانم ورد ده‌بنه‌وه‌!

ئاخۆ چ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له‌ پشتم بێ؟

خه‌و کتێبه‌کان ده‌باته‌وه‌

گه‌ڕه‌ک دێته‌ خه‌ویان.

ماومه‌وه‌ له‌م گه‌ڕه‌که‌

کێ دێته‌ لام؟!

ئاور؟ چۆم؟

ده‌وا؟ بڕه‌؟

هێلکێ ماتێ؟ قه‌ناره‌؟

یا بووکی گه‌ڕه‌ک ؟

به‌س

ته‌عبیری خه‌ونی کتێبه‌کان

وڵامی لایه‌.




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/13 ] [ 13:36 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan