تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

سپامێکم1

بۆ ئیمه‌یله‌که‌ت2 هاتووم

پێش دێلێت3 کردن بمکه‌وه‌،

چوارسووچێکی نێوبه‌تاڵم

خۆت له‌من گره‌

پڕ بین لێکتر،

به‌تاڵم که‌

له‌ ئاپوڕای هزره‌ قرچنه‌کان

جێمکه‌وه‌ له‌ ناشتگه‌ی وره‌دا،

که‌لکه‌له‌ی گه‌یشتن

له‌م ماڕاتۆنه‌

کرمی سه‌رمه‌

بمهاوێژه‌ به‌ره‌و ئاکام،

له‌ جێژینی ون هۆیه‌کان

له‌ خوڵقگه‌ی کانیاوه‌ باریوه‌کان

هه‌ڵمپه‌ڕێنه‌ وه‌بزه‌م خه‌،

یارمه‌تیم ده‌

بۆ کۆتایی نۆکه‌رنامه‌ و

ده‌سپێکێکی شایه‌نانه‌،

واتا پێت ده‌به‌خشم

جه‌سته‌ بۆت ده‌درووم

هالیوودێ سه‌رتر

له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌ئافرێنم

ئه‌م هاڵۆز پازێله‌ ده‌چنم،

ده‌بمه‌ بێژه‌ر

وێڕای باسی4 دڵم

تپ تپ تپ

پڕ به‌ تۆ ده‌ئاهه‌نگێم:

من که‌سێکم بۆ ژیان ده‌مرم .


[1]spam

[2]email

[3]delete

[4]bass




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/15 ] [ 11:54 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan