تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ
 

سه‌رۆیه‌کی فرووزیم

با له‌ ژێر چه‌ترێکا

رێگا بپێوین

دوور له‌ هه‌ر ساویرێ.

به‌ پیته‌کانی ئه‌لفوبێی هه‌ویا، ده‌تهۆنم

وێنه‌ی شێعرێ بمژه‌نه‌.

کاناڵێکی

هه‌ر پاڕازیتت ده‌خه‌نێ،

فایروێلێکی1 پته‌و

بۆ تێپه‌ڕنه‌بوون لێتم.

کورته‌نامێکی شکاوم

خۆ ده‌نووسمه‌وه‌ و

سه‌رله‌نوێ دێمه‌ لات.

کاڵم، نه‌کوڵیوم

له‌ مووبه‌قێکی داسه‌پاو

له‌ مایکڕۆفێڕی دڵت ده‌کوڵێم

له‌ هه‌رزاڵی بڕوادا ده‌گه‌م.

فولدێرێکی2 تێکه‌ڵاوی

کۆنتڕۆڵی3 بیرم دائه‌گرم و

دانه‌ دانه‌

له‌سه‌ر فایلانه‌ی4 مه‌به‌ستم

کرته‌ ده‌که‌م

درایوی 5k ساز ده‌که‌م، به‌ ناوی تۆ

بۆ ئه‌م درایوه‌

که‌تیان6 ده‌که‌م.

له‌ ماڵپه‌ڕی وێنه‌کان

وێنه‌ په‌لپه‌ل کراوه‌که‌ت

هه‌ر په‌له‌ی ناوێکی تری له‌سه‌ره‌

هه‌ر چه‌ن فیلتێره7 بۆم ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌

به‌ ساکسی8 شه‌ڕ- ئه‌ندێشه‌ ده‌یکه‌مه‌وه‌ و

وێنه‌یه‌کی نه‌دڕاوت ئه‌د9 ده‌که‌م

ئه‌مه‌شیان به‌ ناوی تۆ.

پێکه‌نینێکی ئاسمینیم

له‌ لێوه‌کانت هاتوومه‌ ده‌ر

هیچ گریانێ پێشم ناگرێ.

له‌ ماقوڵی دێمه‌ ده‌ر

گاڵته‌ ده‌که‌م :

فڕی فڕی فڕی

کۆترێکی بێباڵ فڕی

به‌ره‌و زه‌وی.

ئه‌لۆ ئه‌لۆ ئه‌لۆ

ئاها

پێوه‌ندیه‌که‌ پچکڕا

هه‌تا دوایی ...



[1]firewall

[2]folder

[3]ctrl

[4]file

[5]Drive(k)

[6]cut

[7]filter

[8]socks

Add[9]





چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/15 ] [ 12:12 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan