تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

له‌ تۆڕا هاتوومه‌وه‌

ئه‌ی ئاوێنه‌ی حه‌زه‌کانم

بیرمه‌ چۆن کاتی په‌یڤین

پێشم ده‌که‌وتی،

تۆ هه‌نگێزه‌ی خه‌مه‌کانی

داوێنت خۆشترین خه‌وگه‌

دڵت به‌هه‌شتی واده‌دراو،

هۆ ژه‌نیاری دیمه‌نه‌کان

مۆزیقاکه‌ت گرتوومی

ره‌نگی رووحی به‌رم

خۆڵاویتره‌ له‌ جاران،

به‌ڵێنی نوێ ده‌که‌مه‌وه‌ له‌گه‌ڵت

به‌ڵێننامه‌ت واژۆ ده‌که‌م

له‌ ئێواره‌ خۆڵه‌ مێشیه‌کانا

جوانتری تۆ له‌ هه‌مووکات هه‌ناسه‌م،

دایکیشم هه‌نده‌ی من ئه‌ویندارت

که‌چی دڵی نایه‌ من بدا به‌ تۆ

تۆ-من، حه‌یرانێکی له‌دایک نه‌بوو،

داخ بۆ networkێکی یه‌ک serverی

دامه‌زراوی هاوکاری تۆ و من،

وه‌ره‌ به‌یه‌که‌وه‌

بۆ گه‌یشتنی ئه‌وینی هاوبه‌شمان

بهه‌وڵێین،

ده‌سرتێم ، نا ده‌قیژێم

خۆشم ده‌وێێ :

                    "  ن  ی  ش  ت  م  ا  ن "

 




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/02/28 ] [ 23:09 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan