تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

جوان ئازیزه‌که‌م ترئازیز

پیرۆز له‌ دایکبوونترت

شایه‌نی خه‌ڵاتی ژیانه‌مه‌رگی تۆ

هۆ په‌لکه‌ سه‌وزه‌ی داری نه‌گر

ئه‌مڕۆ چاوه‌کانم به‌ چیرۆکی ( ف.ک ) ده‌ڕێژم

ئه‌وه‌نده‌م خواردووه‌ و تۆته‌وه‌

وشه‌م له‌ ژێڵڵا دێ و ده‌شێعرێمه‌وه‌ :



قاقه‌زه‌که‌م ده‌نووسێ بۆت و

هه‌ڤالانی له‌دایکبووی رۆژت

مێدیا تێددا  زایه‌ڵه‌ ده‌درێته‌وه‌

جیهان خۆی له‌ تۆدا ده‌بینێ

هانکه‌هانکی پێنووسم دێ

به‌دواتا بۆ له‌دایکبوونت

گه‌ر نه‌گه‌یشتێ ببووره‌

پیرۆزت پیرۆز...




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1391/07/24 ] [ 13:14 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan