تبلیغات
خانووچکه‌ی شێعر

خانووچکه‌ی شێعر
لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار " ئاژوان " 
قالبی ماڵپه‌ڕ

( مه‌سته‌نووسراوه‌، کاتێکی مه‌یله‌وپیوازی )

 

به‌ پێخواسی نازانم گه‌ڵ که‌س بدوێم، ئه‌وه‌تی هه‌شم هه‌ر پێخواسم! ئه‌سرینه‌کان خۆیان بازده‌ده‌ن و بڕێک هێمن ده‌بمه‌وه‌؛ ئێستا په‌رتووکه‌کانیش هاورێتیم ناکه‌ن...

 

کاتێکی مه‌یله‌وپیوازی

من و پۆلێک تۆ

شواری کام منه‌ چلکنه‌ی، هه‌وره‌ئه‌وین؟

ماچێکی تینوو فه‌لسه‌فیم

لێوی دڵت

شێوه‌کاری ئه‌شق ده‌نه‌خشێنێ

له‌ ئامێزدا بمکه‌ نیگار


          (( من شه‌پۆلی شێت باوه‌شت که‌نار

                                                        دێمه‌ که‌نارت مه‌ست و بێقه‌رار ))

بۆنی له‌شت ئاوێته‌م

له‌ هۆش ده‌چم

له‌ ژێر کێشی نیگات

بپڕژێ دلۆپه‌هه‌ناسێک پێمدا


         (( زیندووم که‌وه‌ زیندووم که‌وه‌

                                                             له‌ مه‌رگی خۆم په‌شیمانم ))

کانگای هێوری، ده‌مه‌وێی خۆش

ده‌ڕژێم له‌ دووریت، پڕی فرمێسک


         (( هۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای فرمێسکه‌کانم شه‌ریکی

                               له‌ دڵمدا سه‌د جۆگه‌له‌ی پڕ له‌ ئه‌شق و گریانێکی ))

 

کۆپیترین له‌ تۆم، سێبه‌رتم

پێکه‌وه‌ ده‌گه‌ینێ، هه‌زاره‌ش تێپه‌ڕێ


        (( ئێمه‌ گیانێکین له‌ دوو جه‌سته‌دا

                                                    وه‌ک شێعر و ئاواز له‌ یه‌ک به‌سته‌دا

         دنیاش ناتوانێ لێکمان کاته‌وه‌

                                                          مه‌گه‌ر خوا بۆخۆی بمانباته‌وه‌ ))




چه‌شنی بابه‌ت: شێعر،
[ 1392/03/23 ] [ 11:09 ] [ نادر خزریان " ئاژوان " ]
.: Weblog Themes By Pichak :.

پێناسه‌


بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
" ئاژوان "

چه‌شنی بابه‌ته‌کان
زۆرتر
ajwan